د. موحسین عەبدولحەمید، كەسایەتیی و نووسەرێكی دیاری ئیخوانە لە عێراق و كوردستان، ئەو جگە لەو پێگە سیاسییەی لە قۆناغە جیاوازەكانی تەمەنی هەیبووە، وەكو بانگخواز و نووسەرێكش لەناو ڕەوتی ئیسلامیی بۆچوونەكانی جێگەی ڕەزامەندی زۆرێك بووە، ئەو دوای بەڕێكردنی زیاتر لە (50) ساڵی تەمەنی لەناو ئیخوان، لەم گفتوگۆیەدا مێژووی ئیخوان دید و سەرنجی خۆی لەسەر كاری ئیسلامیی بە گشتیی و ئیخوان بە تایبەتیی دەخاتە ڕوو، ئەو بە گێڕانەوەی لایەنە شاراوەكانی مێژووی ئیخوان لە عێراق بۆچوونەكانی پاسادان دەكات و پێی وایە بۆ ئاییندە ئەگەر ئیخوان خۆی نەگۆڕێت ئەوا كۆتاییان پێ دێت، ئەمە وێڕای ئەوەی داكۆكی لەو بۆچوونە دەكات كە پاشگری ئیسلامیی لە حزبە سیاسییەكان بكرێتەوە.
سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان (٥ی کانوونی دووەمی (مارت) ١٨٧٨ – ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو. لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە نازناوی بدیع الزمانیان (واتە زانای سەردەم) لێناوە.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb